لە جامی دۆستانەی پالەوانان کە لە ئێستادا یارییەکانی لە وڵاتی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت، یانەی بەرشەلۆنە بەرەبەیانی ئەمڕۆ توشی دووەم دۆڕانی لەسەر یەک هات و ١-٠ بە یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا دۆڕا.
یانەی بەرشەلۆنە لە یاری هەفتەی رابردوو ٤-٢ بە رۆما دۆڕابوو، ئەم یاریەش لە خولەکی ٩٣ بە گۆڵی یاریزان، ئەندرێ سێلڤا توشی شکستێكی تر هات لە جامەکەداو ئەمە دووەم دۆڕانە توشی دێت.