بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی بەسرە دەستین بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان کردەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی سۆمەریە نیوز، ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانان و هاوڵاتیانی بەسرە دژی گەندەڵی و نەبووبی خزمەتگوزارییەکان ڕژاونەتە سەر شەقامەكان خۆپیشاندانیان دەستپێكردووە.
بەپێی هەواڵەکە، خۆپیشاندانەکە تا ئێستاش بەردوامی هەیە و هێزێکی زۆری ئەمنیش لە ناوچەکە بڵاەیان پێکراوە بۆ رێگریکردنی لە فراوانبوونی خۆپیشاندانەکان.
هاوکات خۆپیشاندانو ناڕەزایەتی دژی نەبوونی دەرفەتی كار و خراپی خزمەتگوزاییەكان هاوڵاتیانی لە باقووبەی ناوەندی پارێزگای دیالە-ش هێناوەسەر سەرشەقامەکان، کە ژمارەیان سەدان خۆپیشاندەر دەبێت.