فڕۆکەیەک بە 20 سەرنشینەوە لە سویسرا تێکشکا

ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆكەیەك لە سویسرا كەوتە خوارەوەو سەرجەم سەرنشینەكانیشی گیانیان لە دەستدا.

پۆلیسی سویسرا رایگەیاند، فڕۆکەکە 20 سەرنشینی تێدابووە، کە لە سنوری باشوری سویسراوە بەرەو بنكەی هێڵە ئاسمانیەكە لە زویرخ فڕیوە، بەڵام بەرزاییەكانی ئەلب تێکشکاوەو کەوتووەتە خوارە.

بە وتەی پۆلیس،
 فرۆكەکە فرۆكەیەكی كۆنی سەربازی بووە،  18 سەرنشین و 2 فرۆكەوانی تێدابووە وسەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە.

پۆلیسی سویسرا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووەە، تا ئێستا هۆكاری تێكشكانی فرۆكەكە نەزانراوە.






PM:03:59:05/08/2018