سێکس یەکێکە لەو هۆکارە سەرەکییانەی پەیوەندی نێووان خێزانەکان گەرموگوڕتر دەکات و چێژێکی تایبەت دەدات بە دەروون و جەستەی دوو مرۆڤ. بەڵام لەگەڵ ئەوەی سودی هەیە بۆ لایەنی ئاسوودەیی جەستە و دەروونی بەسوودی هەیە لە هەمان کاتدا ئەگەر ناتەندروست و نەگونجاو بێت هۆكارە بۆ گواستنەوەی نەخۆشی.
پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو هاوسەرانەی سێک لە رێگای دەمەوە ئەنجامدەدەن لە کاتێکدا ئەگەر یەكێكیان هەڵگری جۆرێك ڤایرۆس و میكرۆب بێت، ئەوا بە دڵنیایەوە بۆ کەسی بەرامبەر دەگوازرێتەوە.
ئەو نەخۆشیانەی کە لەرێگەی سێکسی دەم دەگوازرێنەوە بریتین لە:
- ڤایرۆسی جۆری (HPV ) کە جۆرێکە لەو ڤایسرۆسانەی لەڕێی سێكسی دەمەوە دەگوازرێتەوە، دەبێتە هۆی ئەوەی کەسی توشبوو توانای قوتدانی خواردنی كەم دەبێتەوە وقوڕگی دەئاوسێت.
- نەخۆشی ئایدز : بە ترسناکترین و مەترسیدارترین نەخۆشی گواستراوە دادەنرێت، کە لە رێگای سێکسەوە دەگوازرێتەوە، هە بە سێکسی دەم یاخود ماچکردن یاخود سێکسی راستەوخۆ.
- تامێسك : یەکێکی دیکەیە لەو ڤایرۆسانەی تەها لە رێگەی بەرکەوتنەوە بۆ کەسی بەرامبەر دەگوازرێتەوە.