بانکی ناوەندی عێراق رەتیدەکاتەوە کار بەو ١٠٠$ دۆلارانە نەکرێت کە بەرواری چاپکردنی پێش ساڵی ٢٠٠٦ە.
محمود محەمەد داغر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی دارایی و به‌ڕێوه‌بردنی قه‌رزی گشتی له بانکی ناوه‌ندی عێراق جەخت دەکاتەوە کە کار بەو ١٠٠ $ دۆلاریاننە دەکرێت و ئەو ده‌نگۆیانەی ره‌تکردە‌وه کە باس لەکارنەکردن بەو جۆرە دۆلارە بکرێت و، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که بانکی ناوه‌ندی عێراق مامه‌ڵه به‌هه‌موو جۆره چاپه‌کانی دۆلاره‌وه ده‌کات، ته‌نانه‌ت ئه‌و جۆره 100 دۆلارییانه‌ش که له‌پێش ساڵی 2006 چاپکراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی دارایی و به‌ڕێوه‌بردنی قه‌رزی گشتی له بانکی ناوه‌ندی عێراق وتیشی "بانکی ناوه‌ندی ناتوانێت هیچ جۆر و بڕێکی دۆلار دیاریبکات و بزانێت ساخته‌یه یان نا بۆیه بانک هیچ جۆرێکی دۆلاری ره‌تنه‌کردوه‌ته‌وه و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی بوونی هه‌یه ته‌نیا له‌ناو بازاڕدایه نه‌ک بانک".
ناوبراو وتیشی "سه‌رجه‌م بازاڕه‌کانی تورکیا و ئه‌رده‌ن مامه‌ڵه به‌هه‌موو جۆرێکی دۆلاره‌وه ده‌که‌ن و به‌پێی بڕ و جۆری چاپی دۆلاره‌که بڕیارناده‌ن".
به‌شێک له نوسینگه‌کانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له‌عێراقدا ره‌تیده‌که‌نه‌وه مامه‌ڵه به‌و جۆرە 100 دۆلارییانه‌وه بکه‌ن له‌پێش ساڵی 2006 چاپکراون.