یانەی داهاتووی یەری مینا ئاشکرا بوو


یەری مینای کۆڵۆمبی بڕیاری چونی لە یانەی بەرشەلۆنە داوەو وێستگەی داهاتووشی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلتەرایە.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی و نزیک لە  لە یانەی بەرشەلۆنە، لە پێگەی رەسمی خۆیەوە چوونی ئەو یاریزانە بۆ یانەی ئێڤەرتۆن رادەگەیەنێت.
رۆژنامەکە دەڵێت، یەری مینا لەگەڵ یانەی  ئێڤەرتۆن رێکەوتووەو بە بڕی ٣٢ ملیۆن یۆرۆ دەچێتە ئەم یانەیە.
ئەمە لە کاتێکدایە یانەی مانچستەریونایتد نزیکبوو لە کڕینی ئەو یاریزانە بەڵام لەکۆتایدا هەردو یانە لەسەر بڕی پارەکەی رێنەکەوتن.



PM:11:36:05/08/2018