کۆمسیۆنی بالآی عێراق کۆتایی هاتنی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی راگەیاند

کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردنی عێراق لە رێگای تەلەفزیۆنی فەرمیەوە رایگەیاند" جیاکردنەوەی هەموو ئەو سندوقانەی سکالآیان لەسەر بووە کۆتایی هات ".

ئەو لێدوانە کە میدیا عێراقییەکان بلآویان کردەوە، کۆمسیۆنی تەنها بەو لێدوانە کورتە کۆتایی بە وتەکانی هێناوە.

رۆژی ٣ی تەموز دەستکرا بە جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە رۆژی ١٢ ی ئایار سازکرا، سەرەتا لە پارێزگای کەرکوک و دواتر سلێمانی و شارەکانی تر دەستیپێکرد.

رۆژی ١٢ ی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەشێوەی ئەلکترۆنی ئەنجامدرا، ئەنجامەکەی بووە مایەی ناڕەزایەتی زۆربەی لایەنە سونەکان و کوردەکان و هەندێک لایەنی شیعەو دادگای فیدراڵی بڕیاری دەرکرد جیاکردنەوەی دەستی بۆ ئەو سندوقانە بکرێت کە سکالآیان لەسەرە.


ئه‌م بابه‌ته ‌1260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:12:06/08/2018