ڕێنمایی تایبەت بە دامەزراندن لە حکومەتی هەرێم بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕێنمایی تایبەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاوکردەوە.

بە پێی رێنماییەکان دامەزراندنەکە بە پێی خاڵ دەبێت، دەرچوانی کۆلێژەکانی پەروەردە، پەروەردەی بنەڕەتی، پەیمانگای ھونەرەجوانەکان، وەرزش ٢٥ خاڵیان دەبێت، دەرچوانی کۆلیژەکانی زانست و زمان و ئاداب ١٠ خاڵ و کۆلێژەکانی دیکەش ١٠ خاڵ و دەرچوانی پەیمانگاکان ٥ خاڵیان پێدەدرێت بۆ ھەر ساڵێکی دەرچونیش لە زانکۆ ٢ خاڵ ھەژمار دەکرێت، ئەوانەشی دەچنە دەرەوەی شارەکان یان خۆبەخش بوون ١٠ خاڵیان بۆ ھەژمار دەکرێت

بەرێوەبەرایەتی پەروەردە ١٥ ڕۆژی دیاریکردووە بۆ دابەشکردنی فۆڕم.



PM:02:14:06/08/2018