ڤیدال باسی هاتنی بۆ بەرشەلۆنە دەکات


ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە  ئارتۆرۆ ڤیدالی چێلی و یاریزانی پێشووی یانەی بایرن میونخی بە دەزگاکانی راگەیاند  ناساند و پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو یاریزانە ئەنجامدا.
ڤیدال دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردو باسی هاتنی کرد بۆ یانەی بەرشەلۆنە.
ڤیدال لە کۆنگرەکە رایگەیاند هەنگاوێکی گەورەم لە ژیانمدا ناوە هیوادارم بتوانم سەرجەم نازناوەکان ببەینەوە.
پاشان ستایشی میسی کردو رایگەیاند خۆشحاڵم یاری لەگەڵ ئەو دەکەم ئەو یاریزانێکی گەورەیەو بۆ من شانازییە کە بتوانی لەگەڵیدا یاری بکەم ئەو باشترینی مێژووی تۆپی پێیە.


PM:07:57:06/08/2018