یەکگرتوو هەڵوێستی خۆی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەکانەوە راگەیاند

به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتوو رایدەگەیەنێت، به‌ روونی و راشكاوی ده‌یڵێین له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنین له‌ كاتی خۆیدا، 

قاسم گه‌ڵاڵی به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتوو بەمیدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند، "ئێمه‌ پێشتریش قسه‌ی خۆمان كردووه‌ به‌ روونی و راشكاوی ده‌یڵێین له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنین له‌ كاتی خۆیدا، كاندید و هه‌موو شتێكمان ئاماده‌یه‌، حه‌زیش ناكه‌ین نه‌ ته‌كلیفمان لێ بكرێت نه‌ دوابخرێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "هه‌ركه‌سێك قسه‌كانی گوزارشت له‌و حیزبه‌ ده‌كات كه‌ تیایدا به‌رپرسیاره‌، ئێمه‌ وه‌كو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنین له‌ كاتی دیایكراوی خۆیدا و گرفتمان نییه‌، له‌ جیاتی حزبی تریش قسه‌ ناكه‌ین".

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم  له‌ میانه‌ی كردنه‌وه‌ی فراوانكردنی تێرمیناڵی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند "هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانن، به‌ڵام كه‌س ناوێرێت باسی بكات".



PM:08:51:06/08/2018