دینا بەم وێنانە هەوادارانی سەرسام کردوە

‌خانمە هونەرمەندی کورد دینا، وێنەیەکی لە تۆڕە کۆەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە، هەوادارانی بە جوانییەکەی سەرسام کرد.

هونەرمەندی شۆخ دینا کە خوێندکاری نوێی ئاوازدانەری کورد، هەڵکەوت زاهیرە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک دوو وێنەی سەرنجڕاکێشی خۆی بڵاوکردوەتەوە، کە تۆپی بلیاردی بەدەستەوەیەو هەوادارانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەربڕیوە.

دینا هونەرمەندێکی شۆخی کوردەو ماوەیەکە دەستی بەکاری هونەری کردووە لەگەڵ ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر و خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییەو بۆ مانگی رەمەزانی ئەمساڵیش بەرهەمێکی بڵاکردەوە.

پێشتریش دەربارەی ئەم خوێندکارە نوێیەکەی لە لێدوانێکیدا هەڵکەوت زاهیر وتوبوی، ناوی هونەرمەندە نوێیەکەم دینایە و خەڵکی کوردستانە و کوردە، و جیاوازیەکەی دینا لەوەدایە کە دەنگێکی زۆر خۆشی هەیە و کچێکی وشیار و زیرەکە و ڕۆشنبریەکی هونەری هەیە.



PM:09:38:06/08/2018