دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری گەڕانەوەی سزاكانی بۆسەر ئێران دەرکرد، بڕیارەکەش لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، کە خۆی لە سێكتەری وزە و داهاتی نەوت و ئۆتۆمبێل و كانزا گرانبەهاكان دەبینێتەوە.
لە بەیانننامەیەکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە كۆشكی سپی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بە گەڕانەوەی گەمارۆكانی سەر ئێران کردوەو ئەوەی خستوەتەڕوو، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕیاری داوە گەمارۆ بخاتەوە سەر ئێران.
بەپێی بڕیارەکەی ترەمپ ئەمشەو لە 12:00بەکاتی ئەمریکا گەڕی یەکەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران چالاک دەکرێنەوە و چەند کەرتێكی جیاجیای ئێران دەگرنەوە. هەروەها قۆناخی دووەمی گەمارۆکانیش لە 5-11-2018 چالال دەکرێنەوە، کە کەرتەکانی وزە و بانکی ئێرانی دەگرنەوە.
هەروەها کۆشکی سپی ئەوەشی وتووە، کە ترەمپ هۆشداریدەداتەهەر کەسێک و کۆمپانیایەک، کە بەردەوامبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێراندا،بەوەی بەقورسی باجەکەی دەدات.
هاوکات خۆشحاڵی خۆشی دەردەبڕێت بەوەی کە چەندین کۆمپانیای نێودەوڵەتیی نیازی کشانەوەیان لە بازاڕەکانی ئێران دەربڕیووە، وەک کەمکردنەوە یاخود وەستاندنی هاوردەی نەوتی خاوی ئێرانی بۆ وڵاتەکەیان.
هەروەها ترەمپ ئامادەیی خۆشی بۆ چاوپێكەوتنە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران دەربڕیوە بۆ گەیشتن بە رێكەوتنی نوێ.