هێمن هەورامی: پارتی لەگەڵ دواخستنی هەلبژاردن نیە

سەرۆكی لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەیی حزبەکەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دوپاتکردەوە و رایگەیاند، وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن وەك خۆیەتی و 30ی ئەیلوول دیاری كراوە.

هێمن هەورامی، سەرۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك، نوسیویەتی، "پارتی لەگەڵ دواخستنی هەلبژاردن نیە".

وتیشی،" بە یەكریزی هەموو لایەنەكان و كاری پێكەوەیی هەوڵبدەین هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام بدەین و سەروەرییەكی گەورە بۆ كوردستان و پڕۆسەی دیموكراسی تۆمار بكەین". 

هێمن هەورامی جەختی لەوەشکردەوە، کە ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژارنەكانی پەرلەمانی كوردستان وەك خۆیەتی و لە 30ی ئەیلوول ئەنجامدەدرێت".

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم  له‌ میانه‌ی كردنه‌وه‌ی فراوانكردنی تێرمیناڵی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند "هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانن، به‌ڵام كه‌س ناوێرێت باسی بكات".


PM:11:26:06/08/2018