ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی ئاب، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕاکانی جیهان لە سەرو ٧٣ دۆلارەوە مامەڵەی پیوەدەکرێت.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا بە ٦٩ دۆلار و ٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧٣ دۆلار و ٩٩سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە نرخی نەوت لەماوەی ڕابردوودا گەیشتە ٧٥ دۆلار، کە بەرزترین ئاستی بوو لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤وە.