بارزانی: ئەسڵ و ئەساسی نییە مەکگورک داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکانی لێ کردبم
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە کە دەوترێت، مەکگورگ داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکانی لێ کردبنو دەڵێت" ئەو قسەیە ئەسڵ و ئەساسی نییە".
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمیانی وتەیەکیدا لەگەڵ لاوانی پارتی کە ژمارەیەک بەرپرسی دیاری حزبەکەی بەشداربوون رایگەیاند، "باس لەوە دەکرێت کە مەکگورک هاتوە و داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکانی لێکردبم ، من پێتان دەڵێن ئەم قسەیە ئەسڵ و ئەساسی نییە".
دەشلێت،"بۆ دەبێت ئێمە چاومان لە دەرەوە بێت پێمان بڵێن هەڵبژاردن ئەنجامبدەن یاخود نا، بۆ خۆمان بڕیاردەر نەبین".
هەروەها وتی، "دەبێت لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستێنین، چونکە بەهێزبوونی کورد بە بەهێزبوونی پارتییەوەیە".
لە درێژەی قسەکانیدا بارزانی وتی، "هەموو لایەنەکانیش گەیشوتنەتە ئەوەی سیاسەتەکانی رابردوو هەڵەبوون، ئەگەر دەستور جێبەجێ بکرایە ئەو هەموو کێشانە روی نەدەدا.
سەبارەت بە عێراق و بەشداریکردنی کورد وتی،" ئێمە لەسەر سێ پرەنسب، یەکەم شەراکەستی راستەقینە لە عێراقدا، دووەم تەوافوق لەسەر ئاستی پەرلەمان و سێیەم هاوسەنگی لەسەر ئاستی حکومەت کاردەکەین".
هەروەها وتی،" پاشکۆیەتی لەکەس قبوڵ ناکەین".
لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراق وتی، "زۆر کەس و لایەن خۆیان بۆ شکستی پارتی ئامادە کردبوو، بەڵام پارتی بە تەنها حزبی یەکەم دەرچوو لە هەڵەڵبژاردنەکاندا، هەرچەندە ٤ بۆ ٦ کورسیشمان، کە ئێمە هەر باسیشمان نەکرد".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی پارتی وتی "ئێستاش لە گفتوگۆیەکی چڕ داین لەگەڵ بەغداو هەموو لایەنەکان، هەروەک ڤیتۆمان لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییە.
AM:11:12:07/08/2018