بەڕێوەبەرەایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند چوار تۆمەتباریان دەستیکرد کردووە، کە کاری ساختەیان ئەنجامداوە
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوەم تیایدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی ئاب، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی و بنکەی پۆلیسی سەراوە توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربکرێن، کە هەستاون بە بەکارهێنانی پشتگیری ساختە بۆ بەڕێکردنی کارو بارەکانیان لە کەفالەتی دادنوسدا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کە تۆمەتبارەکان دانیشتوی شاری سلێمانی ن و ناویان (ف. م. ص) لەدایکبوی ۱۹۷۷ ، (ز. ا. س) لەدایکبوی ۱۹۸۷ ، (ئ. غ. ق) لەدایکبوی ۱۹۹٦ ، (ک. د. ع) لەدایکبوی ۱۹۸۱ .
پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشكردووە، کە لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەرو بە پێی مادەی ۲۸۹ و ۲۹۸ لەیاسای سزادانی عێراقی بەندکراون و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ ئەو کەسانە دەرچووە، کە هاوکاریان بوون لە ساختەکاریەکەدا.