دوو یاریزانی ریاڵ مەدرید بڕیاری چوونیاندا



یانەی ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا دەستبەرداری دوو لە یاریزانەکانی دەبێت کە ئەوانیش کیکۆ کاسیای گۆڵچی و تیۆ هێرناندێزی بەرگریکارە.
 رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردۆتەوە، لە دوای هاتنی کۆرتوا بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، راستەوخۆ کیکۆ کاسیا لە یانەی ریاڵ مەدرید دەڕوات و چیتر شوێنێک لە یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ئەو گۆڵپارێزە نامێنێت.
هەروەها یانەکە بڕیاریداوە دەستبەرداری تیۆ هێرناندیز ببێت بۆ یانەی ریاڵ سۆسیداد بەڵام ئەم یاریزانە بە خواستن بۆ ماوەی ساڵێک دەچێتە یانەکەی هەرێمی باسک و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.



PM:02:16:07/08/2018