بلآوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان کە بە کۆستەرە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر شێشێک دەبڕرێتەوە، تەندروستی هەولێر ناچار دەکات روونکردنەوە بدات.
لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەلآیەتیەکان بلآوکراوەتەوە، لەیەكێک لە هۆڵەکانی نەخۆشخانەیەکی هەولێر نەخۆشێکی بێ هۆش شیشێک لە سکیدایەوەو چەندان دکتۆر و فەرمانبەر چواردەوریان گرتووەو بە کۆستەرە دەیبڕنەوەو چەند فەرمانبەرێکێش وێنەی دەگرن.
ئەم ڤیدیۆ ترسناکە کە بووە مایەی مشتومڕی زۆر لە تۆڕە کۆمەلآیەتیەکان، تەندروستی هەولێری ناچار کرد روونکردنەوە بدات.
بهرێوبهرایهتی گشتی تهندروستی ههولێری هێنایه دهنگ و ئاشكرای دهكات كەمتەرخەمی هەبووە لەو نەشتەرگەرییەی كە تێیدا ئامێری كۆسەرە بۆ بڕینەوەی ئاسنێك لە لەشی نەخۆشێكدا بەكاردێت و سزای ئەو كەسانەش دەدەن كە كەمتەرخەم بوون.
له رونكردنهوهیهكی بهرێوبهرایهتی گشتی تهندروستی ههولێر كه وێنهیهكی دهست سپی میدیا كهوتووه دهڵێن" ئهم نەشتەرگەرییە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات کراوە و دەستبەجێ لیژنەی لێکۆڵینەوەیان بۆ پێکهێناوە".
تەندروستی ئەوەش دەخاتە روو " کۆسەرەکە بۆ بڕینی ئاسنەکە بەکارهاتووە بۆ ڕزگارکردنی نەخۆشەکە و لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە".
ئاماژەی بەوەش کردووە، کەمتەرخەمی بەدیدەکرێت لە ڕەچاوکردنی (پرایڤێسی و تایبەتمەندی نەخۆش) و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە، بۆیە بڕیاردرا سزای توندی ئەو کەسانە بدەن کە کەمتەرخەم بوون بە (دوورخستنەوەیان و سزای کارگێڕی و ڕێکاری یاسایی) بەرامبەریان وەرگیراوە.