ئەلیسا دانبەوەدا دەنێت تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە

خانمە ئەستێرەی گۆرانی عەرەبی ئەلیسا دانبەوەدا دەنێت کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک بووە. 

چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی تووشبوونی ئەلیسا بەنەخۆشی شێر پەنجەی مەمک بڵاوکراوەتەوە، لەیەکەم پۆستی ئەودا لەسەر نەخۆشیییەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی " با کلیپی ( گریان ) واتان لێنەکات خەفەتباربن، دەم بەخەندە بن، دەتوانین بەسەر نەخۆشی شێرپەنجەدا سەربکەوین لە قۆناغی سەرەتاییدا، هەمووتانم خۆشدەوێت".

 ئەلیسا رۆژی سێ شەممە هەموو هەوادارانی تووشی شۆک کرد کاتێک رایگەیاند تووشی نەخۆشی " شێرپەنجەی مەمک " بووە.

هاوکات ئەلیسا سەبارەت بە هێز و ورەو تاوانی رووبەرووبوونەوەی نەخۆشیەکەی، جەخت لەوە دەکاتەوە کە باشەو سوپای هەوادارانی دەکات. هاوکات داوا لە ژنان دەکات کە زوو بەدەم نەخۆشی شێرپەنجەی مەمکەوە بڕۆن تا بەسەر نەخۆشیەکەدا زاڵبن.

ئەلیسا ناوی تەواوی "ئەلیسار زەکەریا خوریە" لەدایکبووی ساڵی 1971 و باڵای مەترێک و ٦٨ سانتیمەترە ولە دێر ئەحمەر لە وڵاتی لوبنان لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٩٢ەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە.




PM:10:21:07/08/2018