کۆرتوا زۆر لە یانەی ریاڵ مەدرید نزیکبۆتەوە



یانەی ریاڵ مەدرید بەتەواوی لە کڕینی گۆڵپاڕێزی یانەی چێڵسی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی بەلجیکا، کۆرتوا نزیکبۆتەوەو چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتووی بەرەسمی گرێبەستەکە رابگەیەنرێت.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئیسپانیا یانەی چێڵسی نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کیپای گۆڵپارێزی یانەی ئاتلەتیک بیلباو، کە ئەمە بە جێگرەوەی کۆرتوا دادەنرێت و چاوەڕوانیش دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوو کۆرتوا بچێتە یانەی ریاڵ مەدرید و کیپاش بچێتە یانەی چێڵسی.
نرخی گرێبەستەکەی کۆرتوا لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید نزیکەی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.



PM:11:18:07/08/2018