سەرۆک کۆماری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی بارودۆخی عێراق و سروشتی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، قورسە پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی سزاکانی واشنتن بەسەر ئێراندابین، هاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق پابەندبوونی خۆی بەو سزایانە راگەیاند، کە ئەمریكا بەسەر ئێران‌دا سەپاندویەتی.
فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق بە كه‌ناڵی (الحره)ی راگەیاندووە، بارودۆخی عێراق و سروشتی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، واده‌كات قورسبێت بۆی پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایانه‌بێت كه واشنتن به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌یسه‌پێنێت.
هاوکات بەپێویستیی زانی، کە وڵاتەکەی له ململانێی و كێشه هه‌نوكه‌ییه‌كاندا له دژی لایه‌نێك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كه‌ی دیكه نه‌بێت.
لەلایەکی دیکەوە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا پایەند بوونی عێراقی بە جێبەجێكردنی سزاكانی سەر ئێران دوپاتکردوەوە و وتی، وڵاتانی گەورەتریش پێیانەوە پابەند دەبن، ئەگەر پابەند نەبین دەدۆڕێین.
باسی لەوەشكرد، پابەندبوونمان بە سزاكان بە مانای ئەوە نییە پێیان رازین، بەڵام ناكرێت لەرێی زیان گەیاندن بە خۆم، هاواری تۆ بكەم، ئەمە قبوڵ ناكرێت، بۆیە نابێت بڕیار لەسەر هەڵوێستێك بدەم، كە زیان بەبەرژەوەندی هاووڵاتییان بگەیەنێت.
لە رۆژی سێشەممە 7ی ئابەوە قۆناغی یەكەمی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، قۆناغی دووەمی سزاکانیش تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە جێبەجێدەکرێت، کە خۆی لە چەندین سزای قورسی ئابوری‌دا دەبینێتەوە ، ئەگەر تا ئەو کاتە تاران نەچێتە ژێرباری داواكارییەكانی ئیدارەكەی ترەمپەوە.