کیژان ئیبراهیم سەرقاڵی کارێکی هونەرییە

ئەستێرەی ناسراوی گۆرانی کوردی "کیژان ئیبراهیم خەیات" سەرقاڵی وێنەگرتنە بۆ بەرهەمێکی نوێی.

 لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کیژان دیمەنێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە، کە تیایادا سەرقاڵی کاری وێنەگرتنە بۆ نوێترین بەرهەمی خۆی، کە بڕیارە بەمنزیکانە بڵاویبکاتەوە.

كیژان ئیبراهیم ده‌رچووی كۆلێژی هونه‌ری زانكۆی سلێمانییه‌، و هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش "زیره‌ك میره‌"یه‌، جگه‌ له‌ به‌شداری له‌ چه‌ندین فێستیڤاڵ و كۆنسێرتی هونه‌ری خاوه‌نی ته‌نیا ئه‌لبوومێكه‌ به‌ناوی "درۆ" كه‌ 9 تراكه‌ و له‌ ساڵی 2012دا بڵاوكرایه‌وه‌.

 

new song new vedio @kijan.official

A post shared by Kijan.xeyat (@kijan.official) on




ئه‌م بابه‌ته ‌2424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:16:08/08/2018