تایبەت بە هاوسەران.. هۆکاری دورکەوتنەوەی خانمان لە حەزی سێکس ئاشکرادەکرێت

زۆرجار خانمان لە حەزی سێکس دوردەکەونەوە و کەمتر ئارەزووی ئەنجامدانی ئەو کارە لەگەڵ هاوسەرەکانیان دەکەن، ئەوەش پەیوندەیدارە بە چەند هۆکارێکەوە، کە وادەکەن ئافرەت لە حەزی سێکسی دووربکەوێتەوە.

بەپێی تویژینەوەکان، کاتێک خانمان ئارەزووی کرداری سەرجێیان لەگەڵ هاوسەرەکانیان نامێنێت، بە دڵنیایاوە چەندین هۆکار وا لە خانمەکە دەکەن لەو پرۆسەیە دوور بکەوێتەوە کە گرنگترینیان ئەمانەن:

١-بەکارھێنانی حەبی دژە دووگیانی ھۆکارێکی باوە کە خانمان لەرووی سێکسیەوە لاواز دەکات، بۆیە پێویستە پێش بەکارھێنانی، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت و بەپێی رێنماییە پزیشکییەکان بەکاری بھێنیت تاوەکو زیانی لێ نەکەوێتەوە.

٢- گرفتی وشکیی زێی ئافرەت، ئەمەش وادەکات لەکاتی کرداری سێکسیدا بسوتێتەوە و ئازارەکەی وا بکات چێژ لە جوتبوونەکە نەبینێت.

٣- بەبەردەوامی سێکسکردن بەبێ گۆڕینی شوێن و شێواز، وردە وردە شەیدایی و حەز لای خانمان کەم دەکاتەوە.

٤- ھەستکردن بە خەمۆکی و بێزاری، ھۆکارێکی بەھێزی لاوازی سێکسییە لای خانمان، پێویستە سەرەتا سەردانی پزیشک بکەیت.

٥- زێدەڕۆیی لە خواردنەوە کھولیەکان، ھۆکارێکی بەھێزی لاوازی سێکسییە. پێویستە خانمان بزانن رێژەی دیاریکراوی خۆیان چەندە و ھەرگیز لەو رێژەیە لانەدەن کە دەبێتە ھۆی مەستبوون.

٦- ھەست نەکردن بە ورژاندنی سێکسی و ئارامی، ئەمەش بە وەرزشکردن و مەشقی بەردەوام متمانەی زیاترت بۆ دەگەڕێنێتەوە بە لاشەت، لەلایەکی دیش وا دەکات ھۆڕمۆنی تستۆستیرۆن زیاتر بڕێژێت.

٧- ئازار لەکاتی سێکسکردندا، لەم دۆخەدا پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەت بە بواری ئافرەتان ژنان بکەیت، تا ھۆکارەکانی ئەو ھەستکردن بە ئازارەت بۆ دیاری بکات.


AM:11:39:08/08/2018