هونەرمەندێکی بەناوبانگ بە فیشەک کوژرا

میدیاکان بڵاویانکردەوە کە هونەرمەندی سعودی ماجد ماجد کە یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی ئەو وڵاتە بە گولـلە کوژراوە.

 بە گوێرەی میدیا سعودییەکان ئەو هونەرمەندە  لە تەمەنی 51 ساڵی کوژراوە  تا ئێستاش هۆکارەکەی ئاشکرا نەکەوتووە، هەرچەندە هەندێك میدیای وەک عکاف کە ڕۆژنامەیەکی ئەو وڵاتەیە دەڵێت بە هەڵە کوژراوە.

هونەرمەند ماجد ماجد هەر لە هەشتاکانەوە لەکاری هونەریدا بەردەوامە و خاوەن 12 ئەلبومی گۆرانیە.

لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بەردەوامە و سعودییەکان دەیانەوێت هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی بزانن.


PM:05:45:08/08/2018