یانەی داهاتووی کۆڤاسیچ ئاشکرابوو


یانەی ریاڵ مەدرید دەستبەرداری یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەی کۆڤاسیچی  کرواتی دەبێت و ئەو یاریزانە لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەرەسمی درێسی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەپۆشێت.
کۆڤاسیچ تەنها بۆ ماوەی ساڵێک و بە خواستن دەچێتە یانەکەی شاری لەندەنو  لە هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.
کۆڤاسیچ بەهۆی زۆر دانیشتنی لەسەر کورسی یەدەگ،  بڕیاری چونی لە یانەی ریاڵ مەدرید داو یانەکەش لە ئێستادا بە شوێنی جێگرەوەی دەگەڕێت.



PM:09:53:08/08/2018