ئەمشەو کاتژمێر ٩:٣٠ بەهۆی دەرمانێکەوە کە لە قوڕگی گیرابوو گیان لەدەستدەدات.
نەخۆشخانەی شەهید رەوف بەگ لە شارەزوور لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسووبک بڵاویکردۆتەوە "کاتژمێر ٦:٤٥ ئێوارەی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ بەناوی ( چ. ن ) دانیشتوی هەڵەبجەی تازە ، بەخنکاوی هێنرایە بەشی فریاکەوتنی مەڵبەندی تەندروستی زمناکۆ ، دواتر تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا".
تا ئێستا نەزانراوە هۆکاری خنکانی ئەو کچە مێرمنداڵە چییە، سەرەتا باس لەوە دەکرا کە بەهۆی خواردنی دەرمان و قوڕگ گیرانییەوە کۆچی دوایی کردووە.