یارجان بەم وێنەیەک گڕ بەردەداتە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

خانمە مۆدێل و شاجوانی شاری سلێمانی "یارجان"، نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و هەوادارانی بە جوانییەکەی سەرسامی  کرد.

شنیار ئه‌حمه‌د، ناسراو بە "یارجان"، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام،  وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا بە سەرنجڕاکێشترین شێوە ئارایشتی کردوەو وێنەکەشی لە سەرجەم لاپەڕەکانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، لەسەر وێنەکەش نووسیوویەتی " ئافرەت وایە گەر نازی پێ بدەیت پایزانیش گوڵ دەگرێت".

شنیار ئەحمەد تەمەن 21 ساڵ خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نزاناوەی پێ بەخشراوە.



AM:11:49:09/08/2018