حەلا شیحە ئەکتەری دیاری سینەمای میسر ئەگەرچی لە زۆر فیلمدا ڕۆڵی وروژێنەری بینیوە، بەڵام دواجار بڕیارییدا ببێت بە نیقاب و ماوەی 12 ساڵە لەچک دەکات، بەڵام دواجار وێنەی نوێی بڵاوکردەوە و بڕیاریدا لەچکەکەی لا ببات ئەمەش هەرای ناوەتەوە.
حەلا لە ساڵی 1979 لە قاهیرەی وڵاتی میسر لە دایکبووە و ساڵانێکی زۆر کاری هونەری کردووە و خاوەن دەیان بەرهەمی هونەرییە لە فیلم و دراما، دوێنێش جارێکی دیکە لەچکی لابرد و دەستی بە کاری هونەری کردەوە
حەلا کاردانەوەی زۆری بەداوای خۆیدا هێنا پاش ئەم بڕیارە لە سۆشیاڵ میدیا پڕبووە لە وێبەکانی و هاوکات بەشێک لە کەناڵە میسرییەکانیش هێرشی دەکەنە سەر زۆرینەش پێیان وایە ئەوە بەشێکە لە ئازادییە تاکەکەسییەکانی و دواجاریش وێنەیەکی بە تەنورەوە بڵاوکردەوە