كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان سەبارەت بەپڕكردنەوەی فۆرمی داواكاری بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ ڕۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەم خاڵانە دەخەینە روو وەک کار ئاسانییەک.
خاڵەکانی کۆمسیۆن:
1- ژمارەی دەنگدەر , ژمارەی بنكەی دەنگدان و ناوی بنكەی دەنگدانی تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان جیاوازی هەیە لەگەڵ تۆماری دەنگدەرانی عێراق. بۆیە لەكاتی پڕكردنەوەدا پێویستە ئەوەی كوردستان بنوسرێت نەك عێراق.
2- هەركەسێك گواستنەوەی كردووە پێویستە زانیاریەكانی بنكە نوێیەكە پێشكەش بكات نەك كۆنەكە.
3- پرۆسەكە بەردەوامە بەبێ گرفت هەتا 17/8/2018
4- بۆ ئەو كەسانەی كە پێشتر دڵنیان هەڵەیان كردووە، دەتوانن دوبارەی پێشكەشی بكەنەوە.
5-لەو لینكەی كە كۆمسیۆن دایناوە تەنها ژمارەی فۆرمەكەت بنوسە، لەبەشی خوارەوە زانیاریەكانی خۆت و خێزانەكەت بۆ دەهێنێت و دەتوانیت بەئاسانی زانیاریەكان وەرگریت.