لیستی مووچەی وەزارەتەکان پێش جەژن خران

وەزارەتی دارایی عێراق لەبەر هاتنی جەژنی قوربان مووجەی ١٠ وەزارەتی خستە چەند رۆژێک پێش جەژنەوە.

لە نوسراوێکدا وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی ئابی ١٠ وەزارەتی پێشخست لەبەرئەوەی پێش هاتنی جەژن مووچە وەربگرن.

به‌پێی ئه‌و نوسراوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێرکاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق که‌ ئاڕاسته‌ی بانکه‌کان کراوه‌ ئه‌و 10 وه‌زاره‌ته‌ له‌ 15ی ئابه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شکردنی مووچه‌کانیان ده‌کرێت و له‌ 20 مانگیشدا دابه‌شکردنی مووچه‌کانیان ته‌واوده‌بێت. 

تا ئێستا حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی رەوانەکردنی ٣١٧ ملیار دینارەکەی عێراقە تا دەست بکات بە لیستی دووەمی مووچەی مووچەخۆرانی وەزارەتەکانی تری هەرێم.


ئه‌م بابه‌ته ‌12286 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:41:09/08/2018