زانای ناوداری جیهانی لە بواری بیرکاری کە کوردێکی خەڵکی مەریوانە پەیامێک بۆ گەلی کورد و خانەوادەکەی دەنێرێت.
لە پەیامەکەیدا، کە درەنگانی شەوی ڕابردوو لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، کۆچەر بیرکار، زانای کوردی ناوداری جیهانی سوپاسی دایک و باوک و بنەماڵەکەی و هەموو ئەو کەسانە دەکات، کە وەک خۆی دەڵێت "ڕۆژێ لە ڕۆژان شتێکیان لێ فێر بووبم یا بە جۆرێ یارمەتییان یابم".
کۆچەر بیرکار سوپاس و رێزی خۆیشی بۆ هاووڵاتیانی کوردستان و ئەو کەسایەتییە سیاسی، رۆشنبیری و.. هتد. دەردەبڕێت، کە خۆشحاڵیی خۆیان بە وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی بیرکاری لەلایەن ئەوەوە، دەربڕیوە.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە، کۆچەر بیرکار لە بەرازیل خەڵاتی نۆبڵی بیرکاری وەرگرت و دوای وەرگرتنی خەڵاتەکەش، رایگەیاند، "هیوادارم خەڵاتەکە بزەیەک بخاتە دڵی 40 ملیۆن کورد".
پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکاری ماوەی چەند ساڵێکە وەک پەنابەر چووەتە بەریتانیا و ئێستە لە زانکۆی کەمبریج لەم وڵاتەدا مامۆستایە. پێشتریش خەڵاتی لورهۆڵمی لە بواری بیركاریدا بردووەتەوە.