نرخی دراوە بیانیەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

بەیانی ئەمڕۆ ۱۰ی ئاب، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراو لە کوردستاندا، نرخی تمەن و دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی ئەوەش دوای ئەوە دێت دوێنێ نرخی تمەن دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیبوو.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٢ هەزارو ٥۰۰ دینارە.
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٢ هەزار و ۷٥۰ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی بیانی بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٧٥٠ دینار. دوێنێ نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٦٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٨ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن ١٥٤ هەزار دینار.



AM:09:49:10/08/2018