سەرۆكی فراكسیۆنی گۆران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كۆمیسیۆنی باڵای دادوەرەكان، كە ئەركی ئەژماركردنەوەی دەنگەكانیان پێ سپێردرا بوو لەبەر خاتری لایەنە تەزویر چیەكان پشتیان لە جێ بەجێكردنی یاساكە كرد دەڵێت "لەسلێمانیدا نزیكەی 145 هەزار دەنگ لەبەرژەوەندی یەكێتی تەزویر كراوە".
ئەمین بەكر، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دادوەرەكان، كە ئەركی ئەژماركردنەوەی دەنگەكانیان پێ سپێردرابوو لەبەر خاتری لایەنەتەزویر چیەكان پشتیان لە جێ بەجێكردنی یاساكە كرد، كە لە مادەی یەكەمیدا دەبێت كۆی سندوقەكانی دەنگدان لەهەموو عێراقدا بەدەست ئەژماربكرێتەوە.
دەشڵێت "كۆمیسیۆن بێ هیچ سەنەدێكی یاسایی تەنها ئەو سەندوقانەی ئەژماركردەوە، كە تانەیان لێدراوە بۆیە ئەوەی دەمێنێتەوە زۆربەی لەسەر بنەمای ئەژماری ئەلەكترۆنی ڕادەگەیەنرێت، بۆ ئەمەش ئیستغلالی تەواوبوونی خولی پەرلەمانكراوە، كە دڵنیابوون پەرلەمان نەماوە تا لێیان بپرسێتەوە".
ڕاشیگەیاندووە، لەسلێمانیدا نزیكەی 145 هەزار دەنگ لەبەرژەوەندی یەكێتی تەزویر كراوە لەسەر حسابی گۆڕان و حزبەكانی دیكە واتە یەكێتی لانی كەمی چوار تا پێنج كورسی پەرلەمانی لە سلێمانی بەتەزویر بردوە بۆ خۆی، كە هی گۆڕان و حزبەكانی دیكە بوە
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕاگەیەندراوێك لەسەردەرئەنجامی ئەژماركردنەوەی دەنگەكان
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دادوەرەكان، كە ئەركی ئەژمار كردنەوەی دەنگەكانیان پێ سپێردرابوو لەبەر خاتری لایەنە تەزویر چیەكان پشتیان لە جێ بەجێكردنی یاساكە كرد كە لە مادەی یەكەمیدا دەڵێت دەبێت كۆی سندوقەكانی دەنگدان لەهەموو عێراقدا بەدەست ئەژمار بكرێتەوە ، و لەبڕگەی دوەمدا دەڵێت ئەنجامی ئەژماری ئەلەكترۆنی هەڵدەوه شێتەوە ، بەڵام كۆمیسیۆن بێ هیچ سەنەدێكی یاسایی وتی تەنها ئەو سەندوقانە ئەژمار دەكەینەوە كەتانەیان لێدراوە و ئەوەی دەمێنێتەوە واتە زۆربەی لەسەر بنەمای ئەژماری ئەلەكترۆنی ڕادەگەیەنرێت. بۆ ئەمەش استغلالی تەواو بونی خولی پەرلەمانیان كرد كە دڵنیابون پەرلەمان نەماوە تا لێیان بپرسێتەوە.
ئەمە لەكاتێكدا تانەكانی پارتە تەزویر لێكراوەكانی هەرێم لە سیستەمی ئەژماری ئەلەكترۆنی بوە زیاتر وكەمتر لەسندوق بوە، هەرچەندە من خۆم تانەم لە 450 سندوقی دەنگدان داوە لەسلێمانی، لەگەڵ ئەوەشدا كۆمیسیۆن تەنها بڕیاری ئەژماركردنەوەی 188 سندوقی دا لەو ژمارەیەش 57سندوق قفڵەكانیان شكاندن تا ئەژمار نەكرێنەوە و بسوتێنرێن و كاریگەری دروستنەكەن بۆ سەر ئەنجامەكان و 13سندوقیش هەر لەسەرەتاوە برابونە بغدا ، و ئەوەی ڕاگەیەندرا تەنها ئەنجامی 91سندوق بوو كە تەزویر تیایدا 2991 دەنگ بوە بۆ بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی لەسەر حسابی بزوتنەوەی گۆڕان و لایەنەكانی تر، واتە ئەگەر ئەو 91سندوقە وەكو نمونە وەربگرین و كۆی سندوقەكانی سلێمانی بەدەست ئەژمار بكرێنەوە ئەوا لەسلێمانیدا نزیكەی 145 هەزار دەنگ لەبەرژەوەندی یەكێتی تەزویر كراوە لەسەر حسابی گۆڕان و حزبەكانی دیكە واتە یەكێتی لانی كەمی چوار تا پێنج كورسی پەرلەمانی لە سلێمانی بەتەزویر بردوە بۆ خۆی، كە هی گۆڕان و حزبەكانی دیكە بوە.
لەئێستاشدا لەو سیناریۆ بچوكەی ئەژماركردنەوەیەدا كە لەژێر كاریگەری لایەنە تەزویر چیەكان و كاریگەری هەندێك لایەنی دەرەكی بۆ خۆڵ لەچاوكردنی خەڵك پێ ی هەڵسان و هەوڵەكانی پەرلەمان و حكومەت و ڕێكخراوە مەدەنیەكان و چاكەخوازانیان دا بەبادا ، لەسلێمانیدا ئەگەر تەنها بە91سندوق وەربگرن هیچ لەئەنجامەكان ناگۆڕێت، بەڵام بۆ هەمو لایەك ڕون بۆوە كەچەند تەزویر كراوە وئیرادەی خەڵك ژێر پێ دراوە.