وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فۆرمی وەرگرتنی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ناوچەیەک، دابەش دەکات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەزووروە بە "سپی میدیا" دراون، فۆرمەکە لە لە ڕۆژی دووشەممە 13/8/2018 لە بەڕێوەبەرایەتییەکە دابەش دەکرێت و دابەشکردنی فۆرمەکە تا چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
هاوکات پێویستە ئەو مامۆستایانەی فۆرمەکە پڕ دەکەنەوە، دوای پشووی جەژنی قوربان، فۆرمەکە بگەڕێننەوە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور و دوا رۆژ بۆ گەڕاندنەوەی، رۆژی 30/8/2018ـەیە.
هەروەها ئەو کەسانەی کە بە وانەبێژ لەو سنوورە وەردەگیرێن، پێویست ناکات پشتگیریی دەرچوون لەگەل خۆی ببات و بەرێوەبەرایەتییەکەش زۆرتر پێویستیی بە دەرچووانی کۆلێژەکانی پەروەردەی نەڕەتی بەشەکانی زانستەکان، فیزیا، زیندەزانی، ئینگلیزی، عەرەبی و بیرکارییە و تاڕاددەیەکیش کیمیا و کوردی هەیە.