خانمە گۆرانیبێژی کورد، کەژاڵ ئادەمی، ئاشکرایکرد
هاوسەرگیری کردووە و وێنەی ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەشی ئاشکرا کرد.
کەژاڵ ئادەمی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ئاشکرایکرد ، کە
ڕۆژی چوارشەممە 8/8/2018 ھاوسەرگیریی کردووە و ”خۆشترین ڕۆژی ژیان"ی بووە و
وێنەیەکی خۆی و ھاوسەرەکەشی بە جلوبەرگی بووکێنییەوە بڵاو کردووەتەوە.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە، چەند ساڵێکە ھیچ بەرھەمێکی نوێی ھونەری بڵاو
نەکردووەتەوە. پێشتر وەک خانمە شاعیرێک ناوبانگی پەیدا کردبوو. ئێستا لە ئەوروپا
دەژی.