لە گەرەکی ئازادی شاری کەرکووک ژنێکی تەمەن ھەژدە ساڵ هاوسەرەکەی بە فیشەک کوشت.
عەقید ئەفرسیاو کامیل وەیس، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە ڕووداوی
وتووە "ژنێک بەناوی ف-ئ کە لەدایکبووی ساڵی 2000ـە لەماڵەکەی خۆی بە فیشەک
ھاوژینەکەی دەکوژێت و ھەڵدێت".
ڕاشیگەیاندووە "دوای زانینی روداوەکە و ئاگادارکردنەوەی
بازگە و دەزگا ئەمنییەکان، ھێزەکانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە شارۆچکەی چەمچەماڵ
ژنەکە دەستگیردەکەن و بڕیارە رادەستی پۆلیسی کەرکووکی بکەنەوە".
ڕونیشی کردووەتەوە "ژنەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بەڵام
ھێشتا روون نەبووەتەوە کە بۆچی ھاوژینەکەی کوشتووە".