جموجۆڵه‌كانی داعش له‌ژماره‌یه‌ك قه‌زاو ناحیه‌ی سنوری نێوان هه‌ولێرو
موسڵ دهستپێدهكاتهوهو به‌رپرسێكی یه‌كێتیش دەڵێت ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ونه
سنوری پێشمه‌رگه‌وه‌و بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنیش، پێویستیان به‌هه‌ماهه‌نگی
سوپای عیراق هه‌یه".
ئه‌حمه‌د زاگه به‌رپرسی كۆمیته‌ی گوێڕی یه‌كێتیی بە تۆڕی هەواڵی
سلێمانی وتوە "له‌هه‌ریه‌ك له‌ناوچه‌كانی (زماره‌ی عه‌بدوڵڵا، مه‌رجان،
سابیر‌و ساقیه) جموجۆڵی به‌رده‌وامی تیرۆریستانی داعش ده‌بینرێت، هه‌ردوو گوندی
(كوشافی عه‌ره‌ب و كوشافی كوردان) بونه‌ته بۆشاییه‌ك له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و
سوپای عیراق".
ڕاشی گەیاندووە:"ئه‌و ناوچانه ئاو‌و دار‌و دارستانی چڕه له‌سه‌ره‌تای
هه‌وڵه‌كان بۆ ڕزگاركردنی موسڵ وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه تیرۆریستان
خۆیان تێدا حه‌شارداوه، به‌شێك له‌و تیرۆریستانه‌ش له‌موسڵ و به‌عاجه‌وه ڕویان
له‌و ناوچانه كردوه، بۆته پهناگهیهكیش بۆئه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌و ڕێگه‌یه‌وه
بچنه قه‌ره‌چوخ و به‌عاج و حه‌مرین".
ڕوونیشی کردووەتەوە "به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، زیاتر له
600 چه‌كداری داعش له‌و سنوره بونیان هه‌یه، تائێستاش هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق
هه‌ماهه‌نگیان نییه تاوه‌كو ئۆپه‌راسیۆنێك ئه‌نجامبده‌ن به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنیان،
به‌ڵام ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌وه‌و بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئه‌و
ناوچانه‌شی زه‌ل و دارستانی تێدایه له‌سنوری پێشمه‌رگه‌یه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگی
نه‌بێت له‌گه‌ڵ هێزه عیراقییه‌كان ناتوانرێت به‌ئاسانی له‌ناوببرێن".