یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەمڕۆ داهاتووی لۆکا مۆدریچی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یەکلاییکردەوەو ئەو یاریزانە لە ریزەکانیدا دەهێڵێتەوە.
مۆدریچ لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە دەیویست لە یانەی ریاڵ مەدرید بڕوات، بەڵام ئیدارەی ریاڵ مەدرید ئەمرۆ لەگەڵ ئەو یاریزانە کۆبونەوەو بڕیاریاندا رێگەی نەدەن پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە بکات.
هەروەها یانەکە موچەی ئەو یاریزانە زۆر بەرزدەکاتەوەو گرێبەستەکەشی نوێدەکاتەوە.