ئەمەریکا سەرلەنوێ دەست بەناردنی چەک بۆ رۆژئاوا دەکاتەوە

دوای ماوەیەك ڕاوەستانی ناردنی چەك و تەقەمەنی بۆ هێزە كوردییەكانی سوریا، واشنتۆن دەیان بارهەڵگر چەك و تەقەمەنی نوێی نارد بۆ ‌هێزەکانی سوریای دیموکرات لە رۆژئاوای کوردستان.

ئاژانسی هاوار نیوز، کە ئاژانسێکی نزیکی یەپەگە رایگەیاند " دوای ماوەیەك ڕاوەستانی ناردنی چەك و تەقەمەنی بۆ هێزە كوردییەكان لە سوریا واشنتۆن جارێكی تر دەستی بە ڕەوانەكردنی چەك كردۆتەوە بۆ ئەو مەبەستەش (200) لۆری چەك و تەقەمەنی دیكەی ڕادەستی ئەم هێزانە كردووە".

ئاژانسەکە باس لەوە دەکات ، ئەم (200) لۆری چەك و تەقەمەنییە لە هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی كوردستانی سوریا كراوەو بۆ شەڕی دژ بە داعشییەكان نێردراوەو لە كۆبانی ڕادەستی فەرماندەی هێزە كوردییەكان كراوە.

شایانی باسە كە ئەمریكا لە ساڵی (2014) بەملاوە بە مەبەستی شەڕی دژ بە داعش یارمەتی هێزە كوردییەكان دەدات و لەم ماوەیەدا بە هەزاران لۆری چەك و تەقەمەنی ڕادەستی كوردەكانی سوریا كردووە.توركیا لەم هەنگاوەی ئەمریكا نیگەرانەو بەردەوام ڕایگەیاندووە، دژی هاوكاری ئەمریكا لەگەڵ كوردە



PM:08:51:10/08/2018