نەوەی نوێ: راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رێککەوتنی سیاسیە

نەوەی نوێ پێیوایە راگەیاندنی ئەنجامی دەستی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بەو شێوەیە پەردەپۆشکردنی فەزیحەی تەزویرە.

دەقی راگەیاندنەکەی نەوێ نوێ:

راگەیاندنی ئەنجامەکان رێکەوتنی سیاسیە
 جوڵانەوەی نەوەی نوی ئەنجامە راگەیەنراوەکانی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رەت دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت هەر سەرەتا گومانمان هەبوە لەپرۆسەی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان، چونکە سندوقەکان لای دەسەڵاتداران خۆیان بون و بە ئارەزوی خۆیان دەستکاریان کردوە. پێشتریش ئەوەمان راگەیاندوە کە ژمارەی ئەو سندوقانەی کە بژێردراونەتەوە ، زۆر کەمن و کاریگەریان لەسەر ئەنجامەکان نابێت. لەمبارەیەشەوە بۆ رای گشتی راشکاوانە دەڵێین ، راگەیاندنی ئەنجامەکان رێککەوتنی سیاسی و پەردەپۆش کردنی فەزیحەی تەزویرەو دوورە لە راستیەوە.
جولانەوەی نەوەی نوێ


ئه‌م بابه‌ته ‌628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:11:10/08/2018