یەک شەممە مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت

بڕیارە وەزارەتی دارایی یەک شەممە مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی چەند وەزارەتێک دابەشبکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە بڕیارە، ڕۆژی یەکشەممە 12ی ئاب، مووچەی وەزارەتەکانی داد و ئەوقاف و سامانە سرووشتیەکان، له‌گه‌ڵ ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە کە حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی حکومەتی بەغدایە کە بڕی ٣١٧ ملیار دینار بنێرێت بۆ هەرێم، تا مووجەی سەرجەم وەزارەتەکان پێش جەژنی قوربان دابەشبکات.



PM:09:49:10/08/2018