وادەی یەکەم باران بارین لەهەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا

شارەزایەكی كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ یەكەم شەپۆلی باران بارین لە هەرێمی كوردستان بڵاوکردوەوەو پێشبینی دەکات زستانیكی سەخت و باراناوی ئەمساڵ هەرێم دەگرێتەوە.

محەمەد كەلاری، شارەزای كەشناسی لە هەژماری خۆی چەند بەڵگەیەكی زانسی لەسەر یەكەم شەپۆلی باران بارینی ئەمساڵ بڵاوكردۆتەوە و ڕایگەیاندووە، " زستانیكی سەخت و باراناویمان لەپێشە”.

هەروەها دەڵێت " بەپێی دواین گوڕانكاری ئێستا زەریای هێمن گەرم و چالاكە بەڕێژەی 70٪ واتا دیاردەی "نینۆی” دەتوانم بڵێم بەتەواوی ڕویداوە و دەشڵێت".

ئەو شارەزا كەشناسییە دوو نەخشەی بڵاوكردۆتەوە، كە تێیدا دیاردەكانی "ئیل نینۆ” و "یەكەم شەپولی باران بارین” ڕووندەكاتەوە.
ئەو لە درێژەی پۆستەکەیدا دەڵێت " بەپێی نەخشەی دووەم، یەكەم باران بارینی ئەمساڵ له سەرەتای دەستپیكی بارانەوە، بەدەقیقی ناتوانم كاتی بڵێم، بەڵام تەنیا ئەوە دەڵێم لەسەرەتای دەستپیكی بارانبارینەوە شەپولیكی باشی باران هەریەك لەناوچەكانی (گەرمیان، خۆرهەڵاتی گەرمیان و ڕۆژهەڵاتی ئێران و ناوچەكانی بادینان) دەگرێتەوە”.

محەمەد کەلای ئاشكرای دەکات " لە سەرەتای مانگی 11 پەڵەی داوە، بەمەرجێك گۆڕانكاری ڕوونەدات، چونكە هێشتا مانگی 9-مان لەپێشە، بۆیە چاوەڕێی مانگی 9 دەكەین و بەتەواوی یەكلایی دەبیتەوە بۆمان”.



PM:10:11:10/08/2018