لیرە نزمترین ئاستی تۆمار دەکات

بەهۆی سیاسەتی ئابوری خراپی ئۆردوغان و سزا ئابوریەکانی ئەمەریکاوە بۆ سەر بەرپرسانی تورکیا، لیرە نزمترین نرخی تۆمار کرد.

ئەمڕۆ هەینی 10ی ئاب لە بازاڕە جیهانییەکانی دراو، بەهای 100 دۆلار گەیشتە 596 لیرە، لە کاتێکدا رۆژی پێنجشەممە 9/8/2018 بەهای 100 دۆلار 545 لیرە بوو.

ئەو کێشانە بەپێی چاودێرانی ئابوری دەگەڕێتەوە بۆ دەستوەردان و فشاری ئۆردوغان لەسەر بانکی ناوەندی تورکیاو دانانی زاواکەی بە وەزیری دارایی و سزا ئابورییەکانی ئەمەریکا لەسەر ئەو وڵاتە.  




PM:10:31:10/08/2018