ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایار ره‌ت ده‌كاته‌وه و باوه‌ری وایه هه‌موو ئه‌و كاره‌ساته له پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌جیندایه‌كی ده‌ره‌كی له عێراق رووده‌دات.
هاوژین عومه‌ر، به‌رپرسه ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگه‌یاند " ئه‌نجامی كۆتایی ژماردنه‌وه ده‌ستی ده‌نگه‌كان و سه‌رله‌به‌ری پرۆسه‌ی ده‌نگدانی 12ی ئایار بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و باوه‌ریان وایه ده‌نگه دراوه‌كانیان بۆ دوو هێزی ده‌سه‌ڵات رۆشتووه له پێناو جێبه‌جێ كردنی ئه‌جیندایه‌كی ده‌ره‌كی".
هاوژین عومه‌ر ده‌شڵێت " له روو یاساییه‌وه جارێكی‌تر تانه له ئه‌نجامه‌كان ده‌ده‌نه‌وه و باوه‌ری وایه له پێناو جێبه‌جی كردنی ئه‌جیندای ده‌ره‌كی دیموكراسی كراوه‌ته‌وه قۆربانی، به‌ڵام دواجار ئه‌وه حزبه ساخته‌چیه‌كانن ده‌بنه قۆربانی ئه‌و ئه‌جیندا ده‌ره‌كیه".
دوێنی کۆمسیۆنی نوێی هەڵبژاردنی عێراق ئەنجامە دەستی هەڵبژرادنی پەرلەمانی عێراقی راگەیاند کە هیچ گۆڕانکارییەک لە دەنگی لایەنە ناڕازییەکانی کوردستاندا رووینەداو ئەمەش بۆتە مایەی رەتکردنەوەی لەو لایەنانەوەو بڕایرە بەیانی لە مەکۆی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ئەو چوار لایەنە ناڕازیە کۆببنەوە.