به فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاتژمێره‌كانی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران زیاد ده‌كرێت و له 8ی به‌یانی تا 3ی ئێواره ده‌بێت.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی وەزارەت کە دەست سپی کەوتووە" هاتن و چوونی فه‌رمانبه‌رانیش به په‌نجه‌مۆری ئه‌لیكترۆنی رێكده‌خرێت و هه‌موو رۆژانی هه‌فته‌ش، ده‌وام ده‌بێت، جگه له رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه، كه پشووی فه‌رمییه كۆتایی هه‌فته‌یه".
لە بڕیاره‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه " مامۆستایانی زانكۆ به گوێره‌ی یاسای راژه‌ی زانكۆیی، له 1ی ته‌ممووز/ تا 1ی ئهیلوول پشوو وه‌رده‌گرن".
هەروەها لە هەفتەی یەک رۆژ " سەماح " بە فەرمانبەران دەدرێت.