هاوسەری وەزیری سامانە سروشتیەکان، چراخان
رەفیق هێڕشدەکاتەوە کە سەر سەکردەی کۆچکردووی کورد، شێخ مەحمودی حەفید.
چراخان لە پەیامێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی
تویتەر بڵاویكردەوە نووسیوێتی " تائێستا باجی ئەو پارچە پەڕۆیە دەدەین كە شێخ
مەحمودی حەفید لەكاتی تەوقەكردنی لەگەڵ ئینگلیز دەیخستە سەر دەستی".
چراخان كە ماوەی چەند ساڵێک لەمەوبەر داوای یاسایی لەسەر، دواتر کەس
نەیزانی چآرەنووسی داوا یاساییەکانی چی لێهات، لە پۆستێکدا، نیگەرانی دەردەبڕیێت
لە شێوازی مامەڵەكردنی شێخ مەحمود لەگەڵ ئینگلیز و لەهەمان كاتدا ستایشی مەسعود
بارزانی سەرۆكی پارتی دەكات.
ساڵی 2016 مەسعود بارزانی كە ئەوكات سەرۆكی هەرێم بوو، فەرمانی
دەستگیركردنی بۆ چراخان وەك بازرگانێكی گەندەڵ دەركرد، بەڵام ئەوكات نەك هەر
دەستگیر نەكرا، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە لە میدیای پارتی دەركەوتەوە بە
فەرمانی مەسعود بارزانی وەك كەسیێكی خێرخواز نمایش كرا.