پێدانی پێشینه‌یه‌كی سێ ملیۆن دیناری راگه‌یاندرا

بانكی رافیده‌ین پێدانی پێشینه‌یه‌كی سێ ملیۆن دیناری دیكه‌ی راگه‌یاند كه‌ به‌شێوه‌ی قیستی مانگانه‌ به‌ خانه‌نشینانی دامه‌زراوه‌ی زیندانیه‌ سیاسییه‌كانی عیراق ده‌درێت.

بەگوێرەی راگه‌یه‌نراوی بانكی رافیده‌ین، هه‌موو ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه‌ ئه‌ندامن له‌ دامه‌زراوه‌ی زیندانییه‌ سیاسییه‌كانی عیراق، ده‌توانن له‌ پێشینه‌یه‌كی بانكه‌كه‌ سوودمه‌ند بن كه‌ بڕه‌كه‌ی سێ ملیۆن دیناره‌.

بانكی رافیده‌ین تاكه‌ مه‌رجی پێدانی ئه‌و پێشینه‌یه‌ی راگه‌یاندوه‌و روونیده‌كاته‌وه‌، خانه‌نشینی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ (ئه‌وانه‌ی كه‌ خاوه‌نی كارتی ئه‌لیكترۆنی موچه‌ن)، ده‌توانن سه‌ردانی یه‌كێك له‌ لقه‌كانی بانكه‌كه‌ بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی پێشینه‌كه‌.


ئه‌م بابه‌ته ‌4170 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:09:11/08/2018