خشتەی موچەی ئەم هەفتەیە

ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی ئایاری چەند وەزارەت و دەستەیەكی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشدەكرێت و بە موچەی شەهیدان و ئەنفالکراوانیش دەستپێدەکات.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە گەنجینەکانەوە دەست "سپی میدیا" کەوتووە سبەی‌ یەكشەممە مووچەی شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی و وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت.

بەپێی هەمان سەرچاوە رۆژی دووشەممەش مووچەی ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دابەشدەكرێت.

هاوكات رۆژی سێشەممە مووچەی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و كەمئەندامان دابەشدەكرێت و رۆژی چوارشەممە مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەكرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە کە حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی حکومەتی بەغدایە کە بڕی ٣١٧ ملیار دینار بنێرێت بۆ هەرێم، تا مووجەی سەرجەم وەزارەتەکان پێش جەژنی قوربان دابەشبکات.



AM:10:01:11/08/2018