د. عەلی قەرەداغی: بەشتیوانی خودا ئابوری تورکیا بەهێز دەبێتەوە

د، عەلی قەرەداغی کەسایەتی سیاسی و ئاینی ناسراوی کورد نیگەرانە بە داڕمانی ئابوری تورکیا داوا لەخودا دەکات ئابوری ئەو وڵاتە بە‌هێزبکات.

عەلی قەرەداغی، زانای ئیسلامیی کورد و ئەمینداری گشتیی یەکێتیی زانایانی موسڵمانی جیهان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، دەڵێت " ”ئەمریکا، ئیسرائیل و ژمارەیەک دەوڵەتی عەرەبی، کە لە بازنەی ئەمریکا و زایۆنیزم دەسووڕێنەوە، بە تێکچوونی ئابووریی تورکیا و دابەزینی بەهای لیرە، خۆشحاڵن".

ناوبراو  دڵنیایی خۆی بۆ بەهێزبوونەوەی ئابووریی تورکیا دەردەبڕێت و ئاواتەخوازە”بە پشتیوانیی خودا ئابووریی تورکیا بەهێزتر دەبێتەوە".

هەفتەی رابردوو بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 545 لیرەی تورکی بوو، بەڵام لە کۆتایی مامەڵەی فەرمیی دراوەکان (ئێوارەی رۆژی هەینی 10/8/2018)، بەهای 100 دۆلار گەیشتە 640 لیرە.
ئەو پەڕاندنەوەی د. عەلی قەرەداغی لە کاتێکدایە رۆژانە فڕۆکەو تۆپەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی پەکەکە لە قەندیل و ناوچە سنوریەکانی تر دەکات.
بەپێی بۆچوونی چاودێرانی بواری ئابوری و دارایی کێشەی قەیرانی ئابوری تورکیا هەر سزاکانی ئەمەریکا نییە بۆ سەر ئەو وڵاتە، بەڵکو لەئەنجامی شکستی سیاسەتی ئابوری و دارایی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە تەیب ئۆردوغانە.



PM:02:00:11/08/2018