دوای ئەوەی حکومەتی حیراق بڕیاری دا مامەڵە لەگەڵ ئێران بە دۆلار نەکات، بانكی ناوه‌ندی عێراقیش مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی ئێران راده‌گرێت و بۆ مامه‌ڵه‌كردن به یۆرۆش، چاوه‌ڕوانی رێنوێنییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپی ده‌كات.
به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌كی بانکی ناوەندی کە دەست سپی کەوتووە، بانكی ناوه‌ندی عێراق رێنومای نوێی بۆ بانكه عێراقییه‌كان ده‌ركردووه، له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی ئێران.
وه‌ك له به‌ڵگه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، مونیر شێخلی جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق، واژووی له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كه كردووه و به‌ڵگه‌كه‌ش به ژماره‌ی 9/2/292 له رۆژی 7/8/2018 ده‌رچووه.
واته ئه‌و به‌ڵگه‌یه رۆژێك دوای سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر ئێران ده‌رچووه، كه تێیدا داوا له بانكه‌كان ده‌كرێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران دراوی دۆلار به‌كار نه‌هێنن.
له٦ ی ئابەوە ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی ئابووری ئێران سه‌پاند، چاودێرانی ئابوری پێیانوایە مامەڵەی عێراق لەگەڵ ئێران بەتمەن بەپلەی یەکەم قازانجی عێراقی تیایە.